دوو كه‌س به تۆمه‌تی فرۆشتنی حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستگیركران
له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه رێكلامیان بۆ كردووه و ویستوویانه بیفرۆشنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی گشتی/ هه‌ولێر رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی فرۆشتنی حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه رێكلامیان بۆ كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/11/2020 بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوو كه‌سه‌كه به‌ناوه‌كانی (ك. ح. م.) و (ج. ر. أ.) ده‌ستگیركراون، حه‌به‌كانیان له وڵاتی ئێرانه‌وه هێناوه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی به كوالیتی كۆنتڕۆڵ و پشكنیندا تێپه‌ڕبێت، دواتریش ویستوویانه له سلێمانی بیانهێننه هه‌ولێر و ساغیان بكه‌نه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌م دوو كه‌سه، بڕی 49 هه‌زار و 700 دانه حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:


