بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کرێی وانەبێژان زیاد کرا
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کرێی وانەبێژان زیاد کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان ڕەزامەندای دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک، بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەست کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە، واتا لەسەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.
وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، زیادکردنەکە لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان حساب دەکرێت و ئەمرۆ لە وەزارەتی دارایی ڕێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت.
