به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا: نەمدەتوانی هیچ داوایەکی فرسه‌ت سۆفی ڕەت بکەمەوە
K24 - هه‌ولێر:
ڤینسۆ گییۆم پوپۆ، بەرپرسی نووسینگەی هەولێرى پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "ئەم بەیانیە زانیم کە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. دەمەوێت پەژارە و هاوخەمی خۆم دەربڕم بۆ خانەوادەکەی وخەڵکی هەولێر".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "کاك فرسەت بەرپرسێکی لێهاتوو وبە توانا بوو. لەسەرووی ئەوەشەوە کەسێکی سەرنج ڕاکیش و دڵڕفین بوو بەکەسایەتیە جوانەکەی. نەمدەتوانی هیچ داوایەکی ڕەت بکەمەوە. پیاوی گفتۆگۆکردن بوو. ڕوحی شاد بێت بە بەهەشتی بەرین".
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای 30 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشك، رۆژی چوارشه‌ممه 18/11/2020 كۆچی دوایی، ئه‌مڕۆش له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر، به خاك سپێردرا.
ئەم بەیانیە زانیم کە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. دەمەوێت پەژارە و هاوخەمی خۆم دەربڕم بۆ خانەوادەکەی...
Posted by EU Delegation to Iraq - Erbil Office on Wednesday, November 18, 2020