بنهماڵهی پارێزگاری كۆچكردوو فرسهت سۆفی: پرسه دانانێین
سوپاسگوزارین
K24 – ههولێر:
دوای بهخاكسپاردنی تهرمی پارێزگاری كۆچكردووی ههولێر، "فرسهت سۆفی"، بنهماڵهی كۆچكردوو پهیامێكی سوپاسگوزارییان بڵاوكردهوه و تێیدا رایانگهیاند، "بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەهیچ شێوەیەک نە لەماڵ نە لەهیچ شوێنێکی تر، پرسە دانانرێت".
دهقی پهیامهكه
بەناوی بنەماڵەی خوالێخوشبوو (د.فەرسەت سۆفی) سوپاس و ستایشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کەهەر لەکاتی نەخۆش کەوتنی جوانەمەرگ تاوەکو گیان لەدەستدانی لەگەڵمان لەسەر هێڵ بوون و ئەوەی لەتوانادابوو ئەنجامیاندا بۆ چارەسەرکردنی د.فەرسەت، هەروەها زۆر سوپاس بۆ ڕێزداران سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی حزبی و ئیداری و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و نوێنەری کونسلخانە و پیاوانی ئاینی کە بەشادراربوون لەڕێوڕەسم و مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی جوانەمەرگ، زۆر سوپاسی تەواوی چین و توێژەکانی کوردستان و ئەو جەماوەرە خۆشەویستە بێشومارەش دەکەین کە ئەرکیان کێشاو بەشداربوون لەبەخاک سپاردنی تەرمی جوانەمەرگ د.فەرسەت سۆفی، سوپاس بۆ ئەو ئازیز و خۆشەویستانەشی کە چ بەتەلەفۆن یان بەنامەی هاوخەمی خۆیان بۆمان دەربڕیوە، بەشداریتان لەم کۆستەمانداو هاوکات دەڕبڕینی هاوسۆزیتان بۆئێمە، بڕێک لەخەم و ناسۆر و ئازاری لەدەستدانی کۆچکردوی لێکەمکردینەوە.
لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین، ئەگەرچی لەدەستدانی جوانەمەرگ کۆست و کەسەرێکی گەورەی لە دڵی هەموو لایەکمان دروستکرد و گیان لەدەستدانی خەم و کەسەرێکی گەورە بوو و تەواوی کوردستانییان تازیەبارکرد، چونکە د.فەرسەت بەتەنها هی ئێمە نەبوو هی هەموو کوردستان بوو، بەوبۆنەیەوە هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەتی و جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بەگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرنا، بەهیچ شێوەیەک نە لەماڵ نە لەهیچ شوێنێکی تر، پرسە دانانرێت، دووبارە سوپاسو ستایش بۆ هەموولایەک و هیوادارین هەرگیز ناخۆشی و کەسەر نەبینن.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو
د.فەرسەت سۆفی
2020.11.19