شه‌ش بارهه‌ڵگری ئێرانی له ده‌روازه‌یه‌كی به‌سره گه‌ڕێندرانه‌وه وڵاته‌كه‌یان
مادده‌یه‌كی كیمیاییان باركردبوو
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری ئێرانی‌یان گه‌ڕانده‌وه وڵاته‌كه‌یان، به هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری مادده‌ی "هایدرۆكلۆریك"یان به پێچه‌وانه‌ی رێكاره یاساییه‌كان به‌ره‌و عێراق باركردبوو.
ده‌سته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، (6) بارهه‌ڵگری ئێرانی، كه مادده‌ی كیمیایی "هایدرۆكلۆریك"یان باركردبوو، له ده‌روازه‌ی "شه‌له‌مچه"ی سنووری له پارێزگای به‌سره ره‌وانه‌ی ئێران كراونه‌ته‌وه و رێگه نه‌دراوه بهێنرێنه عێراقه‌وه.