هۆشیار زێباری هۆشداری له یه‌كه‌م ساڵیادی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس ده‌دات
پێویسته حكومەتی عێراق بۆ خراپترین ئه‌گه‌ره‌كان خۆی ئامادە بكات
K24 – ھەولێر:
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، ھۆشیار زێباری ھۆشداری دا لە مەترسی ساڵیادی كوشتنی سەركردەی فەیلەقی قودسی ئێرانی، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی ئەبومەھدی موھەندس.
لە تویتێكدا، لە سەر ھەژماری خۆی لە تویتەر، زێباری نووسیویەتی: ھێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت، ھەڵچوونێكی مەترسیدارە لە لایەن میلیشیا چەكدارەكانه‌وه".
گوتیشی: "لە ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندس ره‌وشه‌كه خراپتر دەبێت، پێویسته حكومەتی عێراق بۆ خراپترین ئه‌گه‌ره‌كان خۆی ئامادە بكات".
شه‌وی 17ی ئه‌م مانگه له گه‌ڕه‌كی ئه‌مینی شاری به‌غداوه چوار كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران درێژكرد و ئه‌وانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه مووشه‌كییه‌كه ناوبرد.