چاوشئۆغلۆ سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت.
به گوێره‌ی زانیاری سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، چاوشئۆغلۆ بۆ كۆچى دوايی د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان و خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى ده‌ربڕى.
له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مييان.