ماوه‌ی 66 رۆژ له ئالاسكا خۆر هه‌ڵنایه‌ت
تا ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن هه‌ر شه‌و ده‌بێت
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كاتژمێر 1:30 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 18ی تشرینی دووه‌م له دوورترین خاڵی باكووری ئه‌مه‌ریكا خۆرئاوا بوو، به‌پێی كه‌شناسی تا 66 رۆژی تر له شاری ئۆتكیاگیفیك-ی ویلایه‌تی ئالاسكا خۆرهه‌ڵنایه‌ت.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 19ی تشرینی یه‌كه‌م به توانجه‌وه، نوسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر له تاریكی ده‌ترسیت، ئه‌وا شارێك كه ده‌كه‌وێته دوورترین خاڵی باكووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر گونجاوه بۆ تۆ ئه‌ویش شاری ئۆتكیاگیفیك-ی ویلایه‌تی ئالاسكا-یه كه پێشتر به بارۆ ناسرابوو".
دواجار له شاری ئۆتكیاگیفیك-ی ئالاسكا له 18ی تشرینی دووه‌می 2020 خۆر ئاوا بوو تا دوو مانگی تر خۆر هه‌ڵنایه‌ته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كارده‌بێت. كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، رۆژی 1ی نۆڤێمبه‌ر به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه كه ته‌نیا 5 كاتژمێر و 42 خوله‌ك، رۆژ بووه و زیاتر له 18 كاتژمێر شه‌و بووه.
له‌و شاره تاریكی درێژه ده‌كێشێت و به‌به‌رده‌وامی ده‌مێنێته‌وه به‌هۆی "درێژی شه‌وی جه‌مسه‌ره‌كان" كه‌دیارده‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره له جه‌مسه‌ره‌كان".
به‌هۆی خولگه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ده‌شێت له ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور ته‌واو له‌خۆر دوورده‌كه‌وێته‌وه به‌مه‌ش ماوه‌ی گۆڕانكاری له ماوه‌ی شه‌و رۆژدا دروستده‌بێت. ماوه‌ی رۆژ ده‌بێته كه‌متر له كاتژمێرێك و ته‌نانه‌ت چه‌ند خوله‌كێك ده‌خایه‌نێت له هه‌ندێك ناوچه، بۆیه زیاتر له 23 كاتژمێر شه‌و ده‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه له هاوین-دا رۆژ درێژ ده‌بێت و شه‌و به‌ته‌واوی كه‌مده‌بێته‌وه بۆ كاتژمێرێك له مانگی ته‌مموزدا.
به پێی رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی نه‌بوونی خۆر له‌ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ له ناوچه‌یه‌كدا كه له ژێر كه‌شوهه‌وایه‌كی سه‌ختدایه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌مانگه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می 2020 و كانوونی دووه‌می 2021، دانیشتوانه‌كه‌ی تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خزمه‌تگوزاری كه‌شناسی له فیربانكس، ده‌ڵێت: "تا 23ی كانوونی دووه‌می 2021 خۆرهه‌ڵنایه‌ت له‌ناوچه‌ی ئۆتكیاگیفیك-ی ویلایه‌تی ئالاسكا، بۆیه به‌هۆی ئه‌م دیارده سروشتییه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماده‌ییان كردووه و ڤیتامین D وه‌رده‌گرن له‌و دوو مانگه‌دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیتامین D-ه ی له تیشكی خۆره‌وه چنگیان ده‌كه‌وێت.


.jpg)