ئالۆنسۆ: دەتوانین ئەو دۆخەی بگۆڕین
"ئامارەكان بۆ هاندەرانی ریال مەدرید دڵخۆشكەرن"
ریاڵ مەدرید دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز، بێ ئومێدی خستووەتە نێو دڵی زۆرینەی هاندەرانی ریال مەدرید و بەهۆیەوە لوتكەی لالیگایان لە بەرژەوەندی بارسێلۆنای رکابەرە مێژووییەکەیان لەدەستدا، ئەمجارەیان ریال مەدرید لە یارییەکی پێشخراودا لە دەرەوەی یاریگای خۆی، رووبەڕووی ئاتڵێتیک بیلباو دەبێتەوە، یارییەكەش سبەی چوارشەممە كاتژمێر 9:00ـی شەو دەكرێت.
ریال مەدرید بۆ رووبەڕبوونەوەی بلباو گەشتی هەرێمی باسکی كردووە و سێ یارییە لەسەر یەک لە خولی ئیسپانیا، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و لە هەرسێ یارییەکەش بەرامبەر ڤایێکانۆ و ئێلچێ و هەروەها جیرۆنا یەکسانبووە. بەڵام ئامارە دڵخۆشكەرەكە ئەوەیە ریاڵ مەدرید لە 10 یاری رابردووی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بیلباو، تەنها یەک یاری دۆڕاندووە و لە شەش یاری براوە بووە.
چابی ئالۆنسۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند، ئەوان ئەنجامەکانیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان وەکو پێویست نەبووە، بۆیە لەم یارییە هەموو هەوڵێک بۆ بردنەوە دەدەن، هەروەها گوتیشی بێلینگهام هیچ کێشەیەکی نیە و تەنها نیگەرانی ئەنجامەکانی یانەکەیەتی.
ئالۆنسۆ لە بەرسیڤێكی رۆژنامەنووساندا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هێشتان ڕێگەیەکی دووران لە پێشە و لە سەرەتای وەرزن، هەموو شتێك قابیلی گۆڕانە، دەشڵێت: کێشەمان ئەوەیە زۆر بە زەحمەت لە یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆمان براوە دەبین، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین لەو یارییە براوە بین. بێلینگهام هیچ کێشەیەکی نیە و هاوشێوەی یاریزانەکانی دیکە، تەنها نیگەرانە لە ئەنجامەکانی یانەکەی.
ریاڵ مەدرید لە مێژووی یانەکەی زۆرترین یاری بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو کردووە، ئەو دوو یانەیە لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانێتیەکان 248 یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، مێرنگی خاوەنی 124 بردنەوە و لە 74 یاری بەرامبەر بیلباو دۆڕاوە.
