روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
لەبارەی دیاریکردنی میری ئێزدیان
K24- هەولێر:
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی کوردستان، لەبارەی دەنگۆی دەستێوردانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیاریکردنی میری ئێزدیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وتەبێژی پارتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، دیسان ئه‌و ده‌ستانه‌ی ویستیان شنگال له كوردستان داببڕن و له ڕێگای خه‌ڵكی شه‌نگاله‌وه شه‌رعیه‌تی بوونی خۆیان به‌ده‌ست بێنن و ئه‌وانه‌یشی، كه جگه له زیان هیچ سودێكیان بۆ شنگالییه‌كان نه‌بووه، هه‌وڵی تێكدانی په‌یوه‌ندیی پته‌وی نێوان شنگالییه‌كان ده‌ده‌ن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێره‌وه بۆ هه‌موو شنگالییه جوامێر و خۆڕاگره‌كان به تایبه‌تی و هاووڵاتیانی كوردستان به‌گشتی، رایده‌گه‌یه‌نین: كه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوور و نزیكه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تی دیاریكردنی پله و پایه جڤاكی و ئاینیه‌كانی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی نه‌بووه، به‌ڵكو رێز له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی بابه‌شێخ و بڕیاره‌كانیان ده‌گرین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
دەقی راگەیەندراوەکە:
له ڕوانگای باوه‌ڕبوونمان به ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مهزههبییەکانەوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به ئه‌ركی خۆمان زانیوه به‌رده‌وام هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان و، به‌كرداریش له ناوخۆی پارتیمان په‌یڕه‌ویمان لێكردوه و هه‌وڵمانداوه له به‌رنامه و پلانی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشدا ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان ره‌نگ بداته‌وه، له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان ئه‌وه‌مان سه‌لماندوه و، خۆمان به داكوكیكاری ماف و ئازادییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌زانین. له‌م سونگه‌یه‌وه هه‌وڵمانداوه هاونیشتمانیانی كوردی ئێزدیش وه‌كو به‌شێكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئازادی ته‌واویان هه‌بێ له‌ڕووی بیروباوه‌ڕی ئایینی و رێوڕه‌سمه‌كان و رێكاره‌كانی دیاریكردنی پله و پایه جڤاكی و ئاینییه‌كانیاندا و، هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێك له كاروباره‌كانیان نه‌كرێت.
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا (میر ته‌حسین به‌گ) كۆچی دوایی كرد و دوابه‌دوای ئه‌ویش ( بابه‌شێخ) كۆچبار بوو، دیاره به‌گوێره‌ی نه‌ریت و رێكاره‌كانیان، دیاریكردنی میر، كه له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی میری ئێزدیان هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌نجامدرا و هه‌روه‌ها میر به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی ڕوحانی ئێزدیان كه‌سێك له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی شێخانی ئێزدی دیاریده‌كه‌ن وه‌كو بابه‌شێخ، ئه‌م رێكاره‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجامدرا.
ئێمه وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان له خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی، ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه له‌م ڕه‌وشه‌دا و ئێستا له هه‌مووكات زیاتر هاووڵاتیانمان پێویستیان به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی هه‌یه، تایبه‌ت دوای كاره‌ساته ناخههژێنهكهی شنگال، كه به‌داخه‌وه داعش ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدانی دڕنده‌یی تیرۆرستیاندا هه‌بوو له دژی ژن و پیاو و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی شنگال ئه‌نجامیاندا، له‌به‌رامبه‌ردا شنگالییه‌كان به‌هاوكاری كوردستانییانی هاونه‌ته‌وه‌یان و خه‌ڵكی شنگال و چیای شنگال ئه‌و دڕندانه‌یان ریسواكرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك كه‌س و لایه‌ن هه‌وڵیاندا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌لاڕێدا به‌رن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئێستاش كه به‌گوێره‌ی رێكار و داب و نەریتی ئایێنی خۆیان، ئێزدییه‌كان (بابه‌شێخ) یان دیاریكردووه، دیسان ئه‌و ده‌ستانه‌ی ویستیان شنگال له كوردستان داببڕن و له ڕێگای خه‌ڵكی شه‌نگاله‌وه شه‌رعیه‌تی بوونی خۆیان به‌ده‌ست بێنن و ئه‌وانه‌یشی، كه جگه له زیان هیچ سودێكیان بۆ شنگالییه‌كان نه‌بووه، هه‌وڵی تێكدانی په‌یوه‌ندیی پته‌وی نێوان شنگالییه‌كان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌كو ڕێچكه‌ی مێژوویی خۆیان بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی، تانه و ته‌شه‌ر له چۆنیه‌تی دیاریكردنی (بابه‌شێخ) ی خوشك و برایانی ئێزدی بده‌ن و مه‌رامی سیاسی و گرێ ده‌روونییه‌كانیان له په‌نای ئه‌م بابه‌ته‌وه له دژایه‌تیكردنی پارتیمان بهێننه‌دی.
لێره‌وه بۆ هه‌موو شنگالییه جوامێر و خۆڕاگره‌كان به تایبه‌تی و، هه‌وڵاتیانی كوردستان به‌گشتی، رایده‌گه‌یه‌نین: كه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوور و نزیكه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تی دیاریكردنی پله و پایه جڤاكی و ئاینیه‌كانی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی نه‌بووه، به‌ڵكو رێز له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی بابه‌شێخ و بڕیاره‌كانیان ده‌گرین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. هاوكات دڵنیاین، کە شنگالییه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و شاره‌زاتر و زاناترن، كه حهڵكێكی بێگانه هه‌وڵبدات ناكۆكی و دووبه‌ره‌كیان له‌ناودا دروست بكات و ده‌ست بخاته ناو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان و، پێشینه‌شیان هه‌یه له ریسواكردنی ئه‌و ده‌ستانه و یه‌كڕیزی خۆیان پاراستووه.