دوو لیوای پۆلیسی فیدرالی عێراق گەیشتنە سنووری شنگال
له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا بڵاوده‌كرێنه‌وه
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
سەرچاوەیەك بە کوردستان24ـی راگەیاند؛ دوو لیوای پۆلیسی فیدراڵی كه لە چەندین ئالیاتی سەربازی پێکهاتووە، گه‌یشته سنووری شنگال.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیارە ئه‌و هێزه‌ی پۆلیسی فیدراڵ لە دەوروبەری شنگال جێگیر بکرێن.
هه‌روه‌ها روونیشیكردەوە، "ھێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی لە ناوچەی سنووری لەگەڵ سووریا بڵاودكرێنەوە"، گوتیشی: ژمارەی ھەردوو لیواكە بەلای كەمەوە 2 هه‌زار و 500 پۆلیس دەبن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له 9ی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن، كه ھەردوولا بە ھاوبەشی ناوچەكە لە رووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە بەڕێوەببەن.
H.B