هۆشداری له دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌م چه‌ند ڕۆژه ده‌درێت
له هه‌ندێك ناوچه پێشبینی روودانی لافاو ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو راگه‌یاند، پێیوایه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا دوو پاڵه‌په‌ستۆی سارد و گه‌رمی دژیه‌ك هه‌ڵده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه.
عه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مشه‌و یان سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی بارانێكی به‌خوڕ به رێژه جیاواز ناوچه‌كانی به‌غدا، دیوانییه، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، واست، بابل، دیاله، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركووك و دواتریش میسان و باكووری نه‌ینه‌وا و بیابانه‌كانی نه‌جه‌ف و باشووری ئه‌نبار ده‌گرێته‌وه.
هه‌روها نووسیویه‌تی: "بارانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هه‌ندێكجار له شاره‌كانی نزیك فوراتی ناوه‌ڕاست و باكووری واست و باشووری دیاله به‌خوڕتر ده‌بێت".
وه‌ك پێشبینیشی كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی زیاتر رۆژی شه‌ممه، كه‌شێكی ته‌ماوی سه‌رجه‌م شاره‌كان بگرێته‌وه و ئه‌گه‌ری بارانبارین زیاتر ده‌بێت، تا شاره‌كانی باشووری عێراقیش به رێژه‌ی جیاواز له‌خۆ بگرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، زۆرترین ریژه‌ی بارانبارین له سنووری پارێزگاكانی دیاله، دهۆك، باشووری سلێمانی و له‌وانه‌یه به‌غدا و واستیش بگرێته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، له‌وانه‌یه كه‌مترین رێژه‌ی باران له پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا ببارێت و ره‌نگه هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه له شه‌پۆله‌كه به‌دوور بن.
هه‌روه‌ها پێشبینی كرد، له كاتژمێره‌كانی ئه‌مشه‌ودا نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات هه‌ڵده‌كات و خێرایی بای باكووری رۆژئاوا به‌نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی جیاواز له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پێشبینی ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یان شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه گۆڕانێكی دیكه‌ی كه‌شوهه‌وا رووبدات و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی دیكه روو له عێراق ده‌كات و شه‌پۆلێكی بارانبارینی رێژه جیاواز عێراق ده‌گرێته‌وه و له شاره‌كانی باكوور "هه‌رێمی كوردستان" بارانه‌كه به‌خوڕتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای هه‌ولێر به‌فر ببارێت، دواتریش به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌م مانگه، شه‌پۆلێكی دیكه روو له ناوچه‌كه ده‌كات.
سادق عه‌تییه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا چه‌ند هۆشدارییهكیشی داوه، له‌وانه‌ش:
- ئه‌مشه‌و و به‌یانی سبه‌ی بای باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات چالاك ده‌بێت كه‌شوهه‌وا تۆزاوی ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق. به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه چالاكتر ده‌بێت، كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، به‌تایبه‌ت له به‌سره، سه‌ماوه، زیقار، واست، باشووری دیاله و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و بابل.
- شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و خێرایی با زیاد ده‌كات.
- پێشبینی ده‌كرێت لافاو ناوچه سنوورییه‌كانی دیاله و باكووری واست بگرێته‌وه و هه‌ندێك له شه‌قامه‌كان نوقمی ئاو ببن.
- ته‌زره له دیاله و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فوراتی ناوه‌ڕاست ده‌بارێت و پێویسته له‌كاتی هه‌ڵكردنی با و گۆڕینی كه‌شوهه‌وا بۆ ته‌ماوی زۆر وریا بن.
- رۆژی یه‌كشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن.
H.B