كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین بە رێژەی جیاواز لە ھەندێك ناوچە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم ھەیە.



