به فه‌رمی خولی نایابی كوردستان دواخرا
هۆكاری دواخرانهكهی ئاشكرا بوو
فێدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی یانه‌كان له ته‌واوكردنی دۆسیه‌كان و ره‌وانه‌كردنیان بۆ فێدراسیۆنه‌كه بڕیاریدا ده‌ستپێكردنی خولی نایابی كوردستان بۆ هه‌فته‌یه‌ك دوابخات.
بڕیاربوو له 26ـی ئه‌م مانگه وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێبكات و گه‌ڕی یه‌كه‌م له رۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی یانه‌كانه‌وه بڕیاردرا خوله‌كه بۆ هه‌فته‌یه‌ك دوابخرێت و ئه‌مه‌ش كاتێكی زیاتر به یانه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ خوله‌كه بكه‌ن.
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020 ـ 2021 به شێوازی دوو كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێت، له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 8 یانه‌ی تێدایه، به‌ڵام یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی له خوله‌كه كشاوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: برایه‌تی، هه‌ولێر، شێروانه، سۆران، سیروانی نوێ، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ڵۆ و زێره‌ڤانی.
له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا زێره‌ڤانی له خوله‌كه كشاوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ندرێن، زاخۆ، نه‌ورۆز، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئارارات، دهۆك، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر.