كۆسرەت رەسوڵ سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

بۆ كۆچی دوایی شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی، كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات

K24 – ھەولێر

بۆ كۆچی دوایی شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی، كە دەكاتە ئامۆزای سەرۆك بارزانی، كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات.

لە پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ ھاتووە: "بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی) ئامۆزای جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت".

دەقی پرسەنامەی كۆسرەت رەسوڵ:

بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی

‎بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی) ئامۆزای جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان