كۆسرەت رەسوڵ سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات
بۆ كۆچی دوایی شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی، كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات
K24 – ھەولێر
بۆ كۆچی دوایی شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی، كە دەكاتە ئامۆزای سەرۆك بارزانی، كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات.
لە پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ ھاتووە: "بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵڵا بارزانی) ئامۆزای جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت".
دەقی پرسەنامەی كۆسرەت رەسوڵ:
بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی) ئامۆزای جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان