نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان و بەهۆی چاوەڕوانیی وردی وەبەرهێنەران بۆ ئاشکراکردنی داتا نوێیەکانی هەڵئاوسان و دەرکەوتنی ئاڕاستەی سیاسەتی نەختیی یەدەگی فیدراڵیی ئەمەریکا لە هەفتەی داهاتوودا، نرخی زێڕ ڕۆژی هەینی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
بەپێی دواین داتاکانی بازاڕ بۆ ڕۆژی هەینی 5ـی کانوونی یەکەمی 2025 تا کاتژمێر 10:15ی بەیانی، نرخی گرێبەستە دواخراوەکانی زێڕ بۆ مانگی شوباتی داهاتوو لە بۆرسەی کۆمێکس بە ڕێژەی 0.35% هەڵکشانی تۆمار کرد و گەیشتە 4257.90 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هاوکات لە مامەڵە دەستبەجێیەکاندا، کانزا زەردەکە بە ڕێژەی 0.47% بەرزبوویەوە و هەر ئۆنسەیەکی بە 4227.30 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
کونال شا، سەرۆکی بەشی توێژینەوەکان لە نیرمال بانج کۆمۆدیتیز بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاند: بازاڕ چاوەڕێی هاندەری نوێ دەکات کە ڕەنگە لە شێوازی بڕیارەکانی یەدەگی فیدراڵیدا دەربکەوێت.
ئەو شارەزایە ڕوونیشی کردەوە، بەرزیی داهاتی بۆندەکانی گەنجینە، ڕۆڵی هەیە لە دروستکردنی فشار لەسەر نرخی زێڕ.
