قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌ندرا
كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش دیاریكرا

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له رۆژئاوای كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، قامشلۆ، ته‌بقه و ره‌ققه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ راگه‌یه‌ندرا و بڕیاره‌كه له رۆژی پێنجشه‌ممه 26ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و تا 5ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ماوه‌ی قهدهغهكهدا ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و باخچه‌ی ساوایان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر داده‌خرێن و جووڵه‌ی پاس و ئۆتۆمبیلهكانیش بۆ ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راده‌گیرێت، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌مێنێت.
هاوكات جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كان له‌و ناوچانه داده‌خرێن، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا ته‌واوی بینایه‌ی فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن پاكڕشێن "تعقیم" ده‌كرێن و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌ركی دامه‌زراوه میدیاییه‌كانه رێنمایی و هۆشیاری له‌ناو هاووڵاتیان بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێنماییه خۆپارێزییه‌كان و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی بن، تا ئه‌و كاته‌ی له په‌تای كۆرۆنا رزگار ده‌بن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئه‌و بڕیاره نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه‌كان ناگرێته‌وه، هه‌رچی دهرمانخانهكانیشه كاره‌كانیان به‌پێی خشته‌یه‌ك رێكده‌خرێن، كه له‌لایه‌ن ده‌سته و لێژنه ته‌ندروستییه‌كان و یه‌كێتی ده‌رمانسازانه‌وه به‌شێوه‌ی نۆره بۆیان دیاری ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به جووتیارانیش له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: ئاسانكاری بۆ جووتیاران و دابه‌شكردنی مادده قڕكه‌ره‌كان بۆ كێڵگه‌كانیان ده‌كرێت و پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كانیش رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌ك چۆن له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، جێبه‌جێ بكه‌ن.
H.B