کاردانەوەی توندی قالیباف بەرانبەر بانگەشەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو

قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران. وێنە: ماڵپەڕی دیدەبان ئیران
قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران. وێنە: ماڵپەڕی دیدەبان ئیران

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕایگەیاند، بانگەشەی بێبنەما و گاڵتەجاڕیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو  سەبارەت بە سێ دوورگە ئێرانییەکە، بە توندی سەرکۆنە دەکەم.

یەکشەممە، 7ـی کانوونی یەکەم 2025، محەممەد باقر قالیباف، لە گوتارێکدا گوتی: بانگەشەی ئەو ئەنجوومەنە، بە هاندانی وڵاتانی دیکە ڕاگەیەنراوە و خزمەت بە بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی وڵاتان و دراوسێیەتیی ناکات. ئێمە داوا لەو دراوسێیانەمان دەکەین ئیرادەی گەلی ئێران بۆ بەرگریی لە سەرجەم خاکی ئێران بەوسێ دوورگەیەشەوە، ئامادەن، تاقیی نەکەنەوە؛ چونکە ڕۆڵەکانی ئێران ئامادەن لە پێناو خاکەیاندا گیانی خۆیان بەخت بکەن.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتیشی: ئێران هەمیشە هەوڵی گەشەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی لەسەر بنەمای ڕێزلەیەکگرتنە لەگەڵ دراوسێکانیدا و چاوەڕێی هەمان هەڵوێستیش لەوان دەکات.

قالیباف لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: چاوەڕێی حکوومەت دەکەین لە بودجەی ساڵی داهاتوودا، بەشێک گونجاو بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو سێ دوورگەیە تەرخان بکات. 

چوارشەممەی ڕابردوو، چل و شەشەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، کە لە مەنامە بەڕێوەچوو، لە بەیاننامەی کۆتاییدا، جارێکی دیکە بانگەشەکانی پێشووی خۆی سەبارەت بە سێ دوورگەی تونبی گەورە، تونبی بچووک و ئەبووموسا دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەو دوورگانە بەشێکن لە خاکی ئیمارات.

54 ساڵ لەمەوبەر، بەرەبەیانی ڕۆژی 30ـی تشرینی دووەمی 1972، هێزی دەریایی ئێران، ئەو سێ دوورگەیەی کۆنترۆڵ کرد و پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، ئەمیر عەباس هوەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئەودەمی ئێران، بە فەرمیی سێ دوورگەکەی بە بەشێک لە خاکی ئێران ناساند.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل