ناتانیاهۆ: جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانەکەی غەززە ئاسان نابێت

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ناتانیاهۆ پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانەکەی غەززە ئاسان نابێت،

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، بڕیارە لەم مانگەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە، هاوکات هۆشداریش دەدات کە جێبەجێکردنی بەشێک لە پلانە ئەمەریکییەکە بۆ غەززە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری دەبێتەوە.

ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ، گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر قۆناغی داهاتووی ئەو پلانەی کە کۆشکی سپی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە دایڕشتووە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە "قۆناغی دووەم"ی پلانەکە، کە تایبەتە بە چەکدانانی بزووتنەوەی حەماس و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتیان لە کەرتەکە، بە ڕاشکاوی گوتی: "جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانەکە ئاسان نابێت".

پلانەکەی ترەمپ چی لەخۆ دەگرێت؟

پێشتر و لە 27ی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتانی ئیسلامی، دەستپێشخەرییەکی 21 خاڵی بۆ چارەسەری دۆخی غەززە ڕاگەیاند. تەوەرە سەرەکییەکانی پلانەکە بریتی بوون لە:

- دۆخی ئەمنی: گۆڕینی غەززە بۆ ناوچەیەکی دوور لە توندوتیژی بە جۆرێک نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.

- کشانەوەی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت و لە تەواوی کەرتی غەززە دەکشێتەوە.

- ئیدارەی غەززە: دروستکردنی حکوومەتێکی کاتی و ڕاگوزەری تەکنۆکراتی فەڵەستینی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتەکە.

- ڕۆڵی حەماس: دوورخستنەوەی بزووتنەوەی حەماس لە هەر جۆرە ڕۆڵێک لە ئیدارەدانی داهاتووی غەززەدا.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل