قوربانیانی لافاوەکانی ئاسیا شەش هەزار کەسی تێپەڕاند

ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی ئیندۆنیزیا ڕایگەیاند، بە هۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوییەوە زیاتر لە 1800 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندەکە ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2025، تازەترین ئاماری قوربانیان و زیانە گیانییەکانی کارەساتی سروشتی دوورگەی سوومەترە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، بەهۆی لافا و ڕۆچوونی زەوییەوە، جیا لە گیانلەدەستدانی 1800 کەس لە هەر یەک لە ئیندۆنیزیا ، سریلانکا، مالیزیا، تایلەند و ڤێتنام، 274 کەسی دیکەش چارەنووسیان نەزانراوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە خانووی خەڵکی ژێر ئاو کەوتووە و وێران بوون، جگە لەمە زیانێکی زۆر بە ژێرخانی هەرسێ کەرتەکەی دوورگەکە کەوتووە.

بە گوتەی سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان، بونیادنانەوە هەرسێ کەرتەکەی دوورگەی سوومەترە نزیکەی 301 ملیار دۆلاری دەوێت.

دووەمین هەفتەیە تیمەکانی فریاگوزاری لە هەرسێ وڵات بە هەموو تواناکانیانەوە لە هەوڵی ڕزگارکردنی خەڵكن بۆ کەمکردنەوەی زیانە گیانییەکان، بەڵام نەیانتوانیوە بە تەواوەتی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن. 

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل