عێراق له به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا نزیك ده‌بێته‌وه
"دۆخی كۆرۆنا له عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵدایه"
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی دارایی و لۆجیستیی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ته‌واو كردووه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌میمی گوتی: "دۆخی ته‌ندروستی له عێراق تا ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌په‌له و به‌رده‌وامن و توانایه‌كی بێهاوتا له ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ریشدا هه‌یه".
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق گوتیشی: "توانیومانه رێژه‌یه‌كی به‌رزی چاكبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماربكه‌ین و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی تووشبووانی كۆرۆناش تا ئاستێكی باش كه‌م بكه‌ینه‌وه، كاركردنیش له‌مپێناوه‌دا به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێمه پێویستیمان به هاوكاری هاووڵاتیان و پابه‌ندبوونی راسته‌قینه‌یانه به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت، وێڕای ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی دۆخه‌كه چه‌ند رێكار و بڕیار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی و بڕیاره‌كانی لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و راوێژكاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ركراون، دوابڕیاریش به‌گوێره‌ی دۆخی گشتیی ته‌ندروستی له وڵات، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه ده‌رده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به دوایین ورده‌كاریش له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، "وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ته‌واوی كۆمپانیاكان و ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه و چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنین له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڤاكسینه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لیژنه‌ی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی دارایی و لۆجستیی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره باوه‌ڕپێكراوه‌كانی جیهان ته‌واوكراون و ئێستا ئاماده‌ن بۆ به‌ده‌ستدهێنانی ڤاكسینه‌كه و ته‌نیا چاوه‌ڕێ بڕیاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ده‌كه‌ن".
H.B