بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆنفرانسی "ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا" بەڕێوەدەچێت
تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
.jpg)
K24 - ھەولێر
بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی "ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا" لەلایەن ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکاوە بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی بە شێوەی ئۆنلاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن كۆنفرانسەكە بەرێوەبچێت و تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک ئایندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە بواری وزە دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەکات و بەشداری لە گفتوگۆکان دەکات.