مارکۆ ڕوبیۆ: خۆشگوزەرانی سووریا بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، خۆڕاگری گەلی سووریا بەرز دەنرخێنین و پشتیوانی خۆمان بۆ سوریایەکی ئارام و ئاوەدان دووپات دەکەینەوە.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، خۆشگوزەرانی سووریا بەندە بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی لەگەڵ هەموو دراوسێکانی.

مارکۆ ڕوبیۆ گوتیشی: ئێمە خۆڕاگری گەلی سووریا بەرز دەنرخێنین و پشتیوانی خۆمان بۆ سوریایەکی ئارام و ئاوەدان دووپات دەکەینەوە، کە پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت و لەگەڵ هەموو وڵاتە دراوسێکانی بە ئاشتی بژی.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوەکانی حکوومەتی سووریا و پشتیوانی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ دیمەشق گرنگە. 

مانگی ڕابردوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە یەکەم سەردانیدا بۆ واشنتن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی سەرۆکی سووریا بووە بۆ ئەمەریکا لە دوای ساڵی 1946. 

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل