ڕووسیا دوو ناوچەی دیکەی لە دۆنێتسک و زاپۆریژیا کۆنترۆڵ کرد

ڕووسیا کۆنترۆڵی دوو ناوچەی دیکەی لە دۆنێتسک و زاپۆریژیا ڕاگەیاند، ئەوەش لەکاتێکدایە شەڕ و پێکدادانەکان بە درێژایی بەرەکانی جەنگ بەردەوامن.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 142 پێگەی ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج. لە بەرامبەردا، کیێڤ ئەنجامدانی هێرشی وردی بۆ سەر کۆگاکانی تەقەمەنی و سووتەمەنی و سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی (پانتسیر)ی ڕووسی پشتڕاست کردەوە.

هاوکات، ڕۆژی دووشەممە ڕابردوو، 87 پێکدادان لە بەرەکانی جەنگ تۆمار کراون و هێزەکانی ئۆکرانیا 22 هێرشیان لە بەرەی پۆکرۆڤسک بەرپەرچ داوەتەوە.
سەبارەت بە پرسی ئاشتیش، تا ئێستا هەوڵەکان بێئەنجام ماونەتەوە و سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانی لە گفتوگۆدایە.

ئەمڕۆ، سێشەممە، شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف و بە یاوەری  جارید کوشنەری زاوا ترەمپ لە مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا کۆبوونەوە،  یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری دیپلۆماسیی کرێملن، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکدا سەبارەت بە خاکە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا گوتی: "تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتن، بەڵام دەکرێت گفتوگۆ لەسەر هەندێک لە پێشنیازەکانی ئەمەریکا بکرێت. ئاماژەشی دابوو، گفتوگۆکان زۆر بەسوود و بنیاتنەر بوون"، بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل