"مێسی ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج له بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه"
مێسی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مه‌رجه چاوه‌ڕێ ده‌كات
یه‌كێك له دیارترین رۆژنامه‌نووسه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئیسپانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان مێسی و چاڤی هێرناندێزی ئاشكرا كردووه و رایگه‌یاندووه كه تاكه مه‌رجی مانه‌وه‌ی مێسی بۆ وه‌رزی داهاتوو رۆیشتنی رۆناڵد كومان و هاتنی چاڤییه.
سیكی رۆدریگێز رۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانیایه و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه بۆ زۆربه‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چاڤی له‌گه‌ڵ مێسی له گفتووگۆدایه و باسیان له داهاتووی بارسێلۆنا كردووه و هه‌ردوولا نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كار بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: مێسی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه چاوه‌ڕوانی سه‌رۆكی نوێی داهاتووی بارسێلۆنا ده‌كات كه له سه‌ره‌تای 2021 هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌شێك له به‌ربژێره‌كان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان چاڤی هێرناندێز بگه‌ڕێننه‌وه بارسێلۆنا و وه‌كو راهێنه‌ر شوێنی رۆناڵد كومان بگرێته‌وه.
رۆدریگێز ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، مێسی به ته‌واوه‌تی له بارسێلۆنا بێهیوا بووه و هاتنی چاڤی تاكه مه‌رجی مانه‌وه‌ی مێسییه بۆ وه‌رزی داهاتووی له بارسێلۆنا.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا به دۆخێكی ئێجگار خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و له ریزبه‌ندی دوازده‌یه‌می لالیگا دێت، یه‌كه‌مجاره له 20 ساڵی رابردوو بارسێلۆنا ئه‌و دۆخه خراپه‌ی هه‌بێت، هاوكات لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌كه‌ش له 2020 نه‌یتوانی هیچ گۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ده‌ره‌وه‌ی كامپ نوو تۆمار بكات.
