شەپۆلێکی بەفر بارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە

شەپۆلێکی بەفر بارین باکووری کوردستانی گرتۆتەوە و هۆشداریش لە بارانی بەخوڕ لە زۆربەی شارەکان دەدرێت.

کەشناسی تورکیا هۆشداری داوە لە بارینی بارانێکی بەخوڕ و بای بەهێز بۆ ژمارەیەکی زۆر لە شارەکان، لەوانە ئامەد، ئێلی، و سێرتی باکووری کوردستان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای  ئەمڕۆی  بڵاوکردەوە. کەشناسی، لە مەلەتی، ئێلی، دیار بەکر، دیلۆک، و سێرت پێشبینی بارانی بەخور و هەورە بروسکە دەکات، هاوکات پێشبینی کردووە بەفر بارین لە قەرسی باکووری کوردستان و ناوچەکانی دەروبەری بەردەوام بێت،

ڕاشیگەیاندووە،  پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەگشتی دابەزن، ئەمە لەکاتێکدایە لە دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بەفر بارین چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی گرتۆتەوە، وەک هەککاری، وان، ئەردەخان، ئاگری، وان و قەرس، بەفر بارین لەو ناوچانە ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکرد و بەهۆیەوە رێگەی دەیان ناوچە و گوند داخران.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل