دەروازەی سنووریی سەیران بەن: هاتوچۆکردن ئاسایی بووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی سەیران بەن، لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران، کردنەوەی دەروازەکە و ئاساییبوونەوەی هاتووچۆی گەشتیاری راگەیاند.
دووشەممە 16ـی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی سەیران بەن، راگەیدراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە بەرواری (16ـی ئاداری 2026)ـەوە، هاتووچۆی گەشتیاری بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، ئێرانی و بیانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستپێدەکاتەوە و دۆخەکە وەک پێشتری لێدێتەوە.
سەبارەت بە کاتی کارکردن، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژانە لە کاتژمێر (7:30)ـی بەیانی تاوەکو (1:30)ـی نیوەڕۆ دەروازەکە کراوە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران.
هەر لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە تەنها لە رۆژانی هەینی و ئەو رۆژانەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووی فەرمین، هاتووچۆ رادەگیرێت و لە رۆژانی دوای پشووەکەدا جارێکی تر هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.