قوباد تاڵەبانی: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە، 09ـی کانوونی یەکەمی 2025، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
بە گوتەی تاڵەبانی، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، كۆبوونه‌وه‌كه له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت؛ هۆشیار زێباری سه‌رپه‌رشتی شاندی دانوستانکاری پارتی ده‌كات و قوباد تاڵه‌بانیش سه‌رپه‌رشتی شاندی دانوستانکاری یه‌كێتی ده‌كات.
تا ئێستا پارتی و یەکێتی چەندان جار کۆبوونەوەی باڵایان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەردوولا لەسەر زۆرینەی بابەتەکان ڕێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە دابەشكردنی پۆستەکانە.
