بەرگریی شارستانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
بەرگریی شارستانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێینەوە و ئاگاداری خۆیان بن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتیی خۆتان و خێزانەکانتان، تکایە لەم کەشوهەوا ناسەقامگیرە دا خۆتان بەدوور بگرن لە هاتوچۆکردن و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل.
بەرگریی شارستانی سلێمانی گوتی: سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و تکــایە هاوکاربن و باشترین هاوکاریی ئێوەش لەم دۆخە دا تەنیا ئەوەیە لە ماڵەکانتان بمێننەوە و شەقامەکان چۆڵ بکەن.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، بە مانەوەتان لە ماڵەکانتان، خۆتان دەپارێزن و رێگە خۆش دەکەن بۆ ئەوەی تیمەکان بە خێرایی بگەن بەو شوێنانەی پێویستیان بە هاوکارییە. هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچه جیاوازهكانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بهم هۆیهشهوه له ههندێك ناوچه لافاو دروست بوو، بههۆی بارانی به خوڕو دروستبوونی لافاو رێگهی سلێمانی-چەمچەماڵ داخرا، ئاویش چووه بهشێك له ماڵهكان و زیانی پێگهیاندوون و ژمارهیهك ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و هاووڵاتییانیش داوای بههاناوهچوون دهكهن.
