سەرۆك بارزانی و جەمال کەربولی دۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرۆك بارزانی و سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی، گفتوگۆیان لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە جەمال کەربولی سەرۆکی حزبی حەلی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا باردودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل