پەروەردەی چەمچەماڵ بۆ کوردستان24: سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: بە هۆ ئەوەی بەشی زۆری قوتابخانەکان زیانیان بەرکەتووە و لە پێناو بەرژەوەندیی قوتابییان و مامۆستایان سبەی پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، عەبدوڵڵا حەمە، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بە هۆی ئەوەی بەشی زۆری قوتابخانەکان زیانیان بەرکەتووە و لە پێناو بەرژەوەندیی قوتابییان و مامۆستایان و بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوەندی خوێندنانەی بە هۆی لافاو و بارانبارینەوە زیانیان بەرکەوتووە و، خۆ ئامادەکردن بۆ ئەوەی دەوام لەو ناوەندانەی خوێندن ئاسایی ببێتەوە، بڕیارماندا سبەی  پێنجشەممە پشووی فەرمی بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سنووری چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە، بڕیار درا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکان بۆ مانگی داهاتوو.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل