ئەمەریکا مەرجەکانی گەشتکردن توندتر دەکات

دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا سەرقاڵی تاوتوێکردنی بڕیارێکی نوێن کە ئەو کەسانەی دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئەمەریکا دەکەن، ناچار دەکرێن وردەکاریی پێنج ساڵی ڕابردووی چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرا بکەن.

بەپێی پێشنیازێکی نوێ کە لەلایەن فەرمانگەی گومرگ و پاراستنی سنووری ئەمەریکاوە (CBP) دەرچووە، پلان هەیە گۆڕانکاری لە سیستەمی مۆڵەتی گەشتکردنی ئەلیکترۆنی (ESTA) بکرێت.

بەگوێرەی پێشنیازەکە، ئاشکراکردنی زانیارییەکانی پەیوەست بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە مەرجێکی ناچاری بۆ ئەو گەشتیارانەی کە دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە ئەمەریکا. ئەمەش بەو واتایە دێت کە دەبێت گەشتیارەکە هەژمار و چالاکییەکانی پێنج ساڵی ڕابردووی خۆی بخاتەڕوو.

جگە لەوەش، ڕەنگە گەشتیاران ناچار بکرێن زانیاری زیاتر پێشکەش بکەن، لەوانە: ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵە کۆنەکانیان، داتای بایۆمەتری و وردەکاریی تەواو لەسەر ئەندامانی خێزانەکانیان، ئەمەش وەک بەشێک لە ڕێکارە نوێیەکانی پشکنینی ئەمنی پێش گەشتکردن.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل