قوباد تاڵەبانی: زۆرترین بەنداو لە کابینەی نۆیەم دروست کراون

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین پۆند و بەنداو دروست کراون، کە کاریگەرییەکی ئەرێنی و  بە سوودیان هەبووە.

چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆکی حکوومەتی گرتووە، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین پۆند و بەنداو دروست کراون.

باسی لەوەش کرد، "ئەگەر بە ویژدانەوە سەیر بکەین، ئەوا زۆر ڕوونە کە لەم کابینەیەدا زۆرترین بەنداو و پۆند تەواو کراون، کە کاریگەرییەکی ئەرێنی و  بە سوودیان هەبووە."

لە کابینەی نۆیەمدا 23 پۆند دروست کراون و 58 پۆندیش لە جێبەجێکردندان، هەروەها 9 بەنداو بە گوژمەی 265.7 ملیار دینار دروست کراون و هەموویان توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە. 

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل