شەپۆلێکی ئەنفلۆنزا پارێزگای سنەی گرتووەتەوە
شەپۆلێکی ئەنفلۆنزا پارێزگای سنەی گرتووەتەوە و تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدا 12 هەزار و 300 کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە.
پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەم 2025، ئاژانسی هەواڵی 'ئیلنا' لە زاری شوعلە شاغەیبی، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان، بڵاوی کردەوە "لە دوو هەفتەی ڕابردوودا 12 هەزار و 300 تووشبووی ئەنفلۆنزا سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی پارێزگای سنەیان کردووە و لەوانە 700 کەسیان لە نەخۆشخانەکاندا خەوێنراون."
شاغەیبی، گوتیشی: ژمارەی تووشبووان لە کۆتای مانگی ڕابردووەوە بەردەوام لە زیاد بووندان و %65ی نەخۆشەکان، تەمەنیان لە نێوان چوار تا 16 ساڵیدایە؛ بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا کەس بەو نەخۆشییە گیانی لەدەست نەداوە.
سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: بەهۆی گۆڕانی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزاوە، کاریگەریی ڤاکسین لە %75 بۆ %35 کەمبووەتەوە.
