سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حزبی (نینوی لأهلها) کرد

سەرۆك بارزانی و عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر سەرۆکی حزبی (نینوی لأهلها) دۆخی پارێزگای نەینەوایان تاوتوێ کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە (عبد الله حمیدي عجیل الیاور) سەرۆکی حزبی (نینوی لأهلها) و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەروەها گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا کرا.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل