فوئاد حوسێن سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات
لاڤرۆڤ بانگهێشتی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
"ئه‌حمه‌د سه‌حاف" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/11/2020، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا ده‌كات.
"سه‌حاف" له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا گوتی: "فوئاد حوسێن له‌لایه‌ن هاوتا رووسییه‌كه‌ی "سێرگی لاڤرۆڤ"، بانگهێشتی رووسیا كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زیرانی نه‌وت و بازرگانی و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، یاوه‌ری شانده‌كه‌ی ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: RT