نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيريى فه‌ره‌نسا ده‌كات
پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سياسى، سه‌ربازى و مرۆييى فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سياسى، سه‌ربازى و مرۆييى فه‌ره‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه و ده‌ستخۆشى له ده‌ستپێشخه‌رى و پڕۆژه‌ى بنياتنانى نه‌خۆشخانه‌يه‌ك له شنگال كرد، كه له رێگه‌ى رێكخراوێكى ناحكووميى فهرهنسييهوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و رايگه‌ياند، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و هاوبه‌شانى ديكه، به‌شدارى له بنياتنانى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له "برونۆ ئۆبێر"، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و "ئێريك شۆفاليێ"، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى پشتگيريى قه‌يرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى ياوه‌ريان كرد.
نێچيرڤان بارزانى، دووپاتیكرده‌وه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به رۆڵ و پشتگيری فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان. شاندى ميوانيش دووپاتى پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌رده‌واميى هاوكارييه مرۆيييهكانى كرده‌وه.
له باره‌ى دۆخى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌يان، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆويستانهيان بۆ شوێنه‌كانيان و پێويستيى دابينكردنى ئاسايش و ئارامى و خزمه‌تگوزارييه سهرهتايييهكان كرده‌وه تا زه‌مينه‌يه‌كى له‌بارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارهزوومهندانهيان فه‌راهه‌م ببێت و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه "ئۆليڤيێ ديكۆتينى"، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆریستانى داعش، رێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال، هه‌ڵبژاردنی داهاتووى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێكران.
