ڕیزبەندیی بەهێزترین سوپاکانی جیهان بۆ ساڵی 2025 بڵاو کرایەوە

ماڵپەڕی (Global Firepower) نوێترین ڕیزبەندیی ساڵانەی خۆی بۆ بەهێزترین سوپاکانی جیهان بۆ ساڵی 2025 بڵاو کردەوە، کە تێیدا ئەمەریکا وەک خاوەنی بەهێزترین سوپا لە جیهاندا پلەی یەکەمی گرتووە.

بەگوێرەی ڕیزبەندییەکە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی سێ ساڵە ڕووسیا لە جەنگدایە، بەڵام هێشتا پارێزگاری لە پێگەی خۆی کردووە و لە پلەی دووەمی بەهێزترین سوپاکانی جیهاندا دەبینرێت.

لە دوای ئەوانیشەوە لە پلەی سێیەم تا دەیەم، وڵاتان بەم شێوەیە ڕیزبەند کراون: چین، هیندستان، کۆریای باشوور، بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، تورکیا و ئیتاڵیا.

ماڵپەڕی گ(Global Firepower) ساڵانە ئەم ڕیزبەندییە بڵاو دەکاتەوە و بۆ دیاریکردنی هێزی وڵاتان پشت بە 60 پێوەری جیاواز دەبەستێت، لەوانە: هێزی سەربازی، ژمارەی سەرباز، بڕی بودجەی بەرگری، توانای هێزە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکان، توانای لۆجیستی، تەکنۆلۆژیای سەربازی و پێگەی جوگرافی.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل