توێژینەوەیەک کاریگەری هەستکردن بە تەنیایی لەسەر مێشک ئاشکرا دەکات
برسێتی و هەستکردن بە تەنیایی چی پەیوەندییەکیان هەیە
K24- هەولێر:
کاتێک زۆر بیری کەسێک دەکەین یان لە کەسێک دادەبڕێین کە خۆشمان دەوێت، لەشمان هەمان کاریگەری ئازارێکی فیزیکی ئەزموون دەکات، ریخۆڵە و سییەکان و دڵت، رەنگە بە دۆخێکی نەخوازراودا بڕۆن، ئەوەی ئێستا ئاشکرا کراوە ئەوەیە، ئەو کاریگەرییە هاوشێوەی هەستکردن بە برسێتییە.
لیڤیا تۆمۆڤا، پسپۆڕی بواری مێشک و دەمار لە زانکۆی ماساچووسیتسی ئەمەریکا، توێژینەوەیەکی لەسەر کاریگەری هەستکردن بە تەنیایی و برسێتیی کردووە و پەیوەندی نێوانیانی دۆزیوەتەوە.
لیڤیا دەڵێت، کاریگەری برسی بوون، نزیکە لە کاریگەری هەستکردن بە تەنیایی و دابڕان، چونکە مێشکی مرۆڤ بوونی خۆراک و بوونی کەسێکی ئازیز، وەک یەک بە پێویست دەزانێت.
لیڤیا دوو گروپ خەڵکی هێناوە، ژمارەیان 40 کەسبووە، گروپی یەکەم بۆ ماوەی 10 کاتژمێر، بێ مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا، بە تەنها لە ژوورێک دانراون.
گروپی دووەمیش، بۆ ماوەی 10 کاتژمێر تەنها ئاویان پێدراوە، بەبێ خواردن.
دواتر پشکنینی ئێف- ئێم ئاڕ ئای بۆ هەموویان کراوە، ئەنجام ئەوە دەرکەوتووە، لە هەردوو دۆخەکە، ناوچەیەکی مێشک بە ناوی سەبستانتیا نیگارا و ڤێنترال تێگمێنتاڵ، هەمان کاردانەوەیان لەسەر کەسەکان جێهێشتووە.
لیڤیا دەڵێت، ئێمە ئەوەمان بۆ دەرکەوت، مرۆڤ کاتێک هەست بە تەنیایی دەکات، مێشکی سیگناڵ دەنێرێت بەوەی پێویستی بە شتێکە، هەمان سیگناڵ لەکاتی برسێتی دەنرێدرێت. بۆیە بۆ مرۆڤ، هەستکردن بە تەنیایی وەک بۆشاییەک وایە دەبێت پڕبکرێتەوە.
Inverse