نوێنەری مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتکێشان کرد
نوێنەری مسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان پیرۆزبایی دامەزراندنی 'حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان'یان کرد.
ئەمڕۆ شەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەبۆنەی 40 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، د. پشتیوان سادق وەزیر ئەوقاف وکاروباری ئاینی، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، بەنوێنەرایەتی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، سەردانی بارەگای حزبی زەحمەتکێشانمان کرد و پیرۆزبایی و سڵاو ڕێزی "مەسرور بارزانی" سەرۆک وەزیرانی کوردستانی گەیاندە مامۆستا "بەڵێن عەبدوڵڵا" سکرتێری زەحمەتکێشان و ئەندامانی سەرکردایەتی کرد.
حزبی زەحمەتکێشان حزبێکی تێکۆشەری خەباتی شۆڕشگێری و سیاسی و دیموکراتییە، ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان لەبەزاڤی رزگاری خوای کوردستان بینیوە.

