عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

2 ھەزار و 438 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 2 ھەزار و 270 كەسیش لەو پەتایە چاكبوونەتەوە

تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق كه‌میكردووه‌
تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق كه‌میكردووه‌

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 25/11/2020 لە راگەیاندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە سەرانسەری عێراق بەھەرێمی كوردستانەوە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیاندراوەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 55 حاڵەتی مردن تۆماركراون و 2 ھەزار و 438 كەسیش تووشی په‌تاكه‌ بوونە. ھاوكات 2 ھەزار و 270 كەسیش بەتەواوی لەو پەتایە چاكبوونەتەوە.

بەمەش ژمارەی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 542 ھەزار و 187 كەس، لەم ژمارەیەش 12 ھەزار و 86 كەس گیانیان لەدەستداوە و 472 ھەزار و 54 كەس بەڕێژەی 87.1% بەتەواوی لەم نەخۆشییە چاكبوونەتەوە.

ئەوانەی تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ و تا ئێستا لە نەخۆشخانەكان ماون، ژمارەیان 58 ھەزار و 47 كەسن و لەم ژمارەیە 354 كەسیان لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.