فرۆشتن و بهكرێدانی موڵكهكانی دهوڵهت رێكدهخرێتهوه
خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕۆژه یاسای فرۆشتن و بهكرێدانی موڵكهكانی دهوڵهت كرا
K24 – ھەولێر:
له چوارچێوهی کارنامهی کابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ چاکسازی و شهفافیهت، پەرلەمانی کوردستان خویندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای فرۆشتن و بەکریدانی مولك و ماڵی دەولەت کرد.
ئەم پرۆژەیە لەلایەن حکوومەتی هەریمی کوردستانەوە بۆ پەرلەمان نێردراوە. پرۆژەکە لە 43 ماددە پێکهاتووە. بەگوێرەی ئەم پرۆژە یاسایە، بۆ هەر موڵکێکی حکومەت کاتێك بە کرێ دەدرێت یان دەفرۆشرێت، دەبێت لەلایەن دوو لیژنەوە فرۆشرێت و بە کرێدانەکەش بە زیادکردنی ئاشکرا دەبێت.
بەگوێرەی ئەم پرۆژەیە موڵەكەکانی دەوڵەت دابەشی دوو بەشکراوە، موڵکە گوازراوەکان وەك ئۆتۆمبیلەکان و موڵکە نەگوازراوەکان وەك زەویی و خانوبەرە.
پەسەندکردن و خستنەبواری جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە یاسایە لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوانەیە، کە کابینە نۆیەم لە چاکسازی و شەفافیەت گرتوویەتەبەر و لەو چوارچیوەیەشدا هێڵە گشتیەکانی کارنامەکە دەکاتە یاسای چاکسازی لە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵەكەکانی دەوڵەت و دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی داهاتی زیاتر بۆ حکومەت.
بە گوێرەی ئەم پرۆژە یاسایە، بۆ لەمەودوا هیچ هاووڵاتییەکی بیانی ناتوانێت موڵك و ماڵی حکومەت بکڕێت. هەرکاتێکیش پێوست بێت سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆی هەیە موڵك و ماڵی دەوڵەت بفرۆشێت. لەدەقی هۆیەکانی دەرچوواندنی ئەم یاسایەشدا هاتووە: مەبەست لێی ئەوەیە موڵك و ماڵی گشتی مافی گەلن و دەبێت لە رەفتار و بەکارهێنانیاندا شەفافیهت هەبێت و بۆ بەرژەوەندی گشتی بەکاربهێندرێن.