وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: داعش چالاكییه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه
جموجۆڵه‌كانی داعش له كه‌ركووك و ئه‌نباڕ و دیاله ده‌ستیانپێكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، چالاكییه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له لێداونێكدا بۆ ئاژانسی "نۆڤۆستی" رووسی، كه ئێستا به سه‌ردانێك له مۆسكۆیه، رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش، زۆر چالاكتره به‌راورد به چه‌ند مانگی رابردوو، زانیاریمان هه‌یه، ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له هه‌ندێك ناوچه‌ی دایریكراودا، وه‌ك كه‌ركووك، ئه‌نبار و دیاله و هه‌ندێك ناوچه‌ی نه‌ینه‌وا بوونیان هه‌یه".
وه‌ك ئاژانسه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی نۆڤه‌مبه‌ر/ تشرینی دووه‌می 2020 بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت: "هێزه‌كانی عێراق، چه‌ند كه‌سێكیان به ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز له رێكخراوی داعش ده‌ستگیركردووه، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی له گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای رۆژئاوا، له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعش كردووه و له‌سه‌ر خاكی عێراقدا هێرشیان ئه‌نجام داوه".
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی "داعش" راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستاش هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌درێت و به‌رپرسانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن.