وەزیری ناوخۆی تورکیا: زیاتر لە 100 ئەندامی پەکەکە خۆیان ڕادەست کردووە

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشكرای کرد، ئەمساڵ زیاتر لە 100 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گەڕاونەتەوە و خۆیان ڕادەستی حکوومەتی تورکیا کردووەتەوە.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لە گوتارێکدا گوتی: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، پڕۆژەیەکە بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و گەشەپێدان و برایەتیی پێکهاتەکانی تورکیایە.

یەرلیکایا ئاماژەشی دا، لە پرۆسەی ئەنجامی پرۆسەی ئاشتیدا، ئەمساڵ بە گشتی 103 ئەندامی پەکەکە، 10 کەسیان منداڵی دایکانی دیاربەکر بوون، دوای گفتوگۆ و هەوڵدان لەگەڵیان، لە دەرەوەی وڵات خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کرد و گەڕێندراونەتەوە وڵات.

یەرلیکایا باسی لەوەشکرد، هەر لەنێو ساڵی 2025دا، 308 ئەشکەوت و حەشارگەی چەکدارانی پەکەکەیان لەناوبردووە.

دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە مانگی 10ی 2024 لە پەرلەمانی تورکیا تەوقەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی دەم پارتی کرد و داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد بێتە پەرلەمان و کۆتاییهاتنی "تیرۆر" ڕابگەیەنێت، قۆناغێکی نوێی پرۆسەی ئاشتی دەستیپێکرد.

دواتر لە 27ی شوباتی ئەمساڵدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کردووە ستراتیژیی خۆیان لە خەباتی چەکداری بۆ سیاسی و مەدەنی بگۆڕن، بە کردەیی پرۆسەی نوێ لەنێوان حکوومەتی تورکیا و پەکەکە جێبەجێکرا.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل