زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کراوە.

ئەمرۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داتای دابەشکردنی نەوتی ماڵانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 600 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای هەولێر 83 ملیۆن و هەشت هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە، لە پارێزگای سلێمانیش 53 ملیۆن و 94 هەزار لیتر نەوت و لە هەڵەبجە شەش ملیۆن و 140 هەزار لیتر و لە دهۆک 45 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2025، بڕیاریدا نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکات، سەرەتای دابەشکردنەکەش لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد و دواتر لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکرا. 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل