شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی: سوپای عێراق به چه‌كی رووسی ئاشنایه
به‌م نزیكانه، "جومعه عناد" وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عێراقی ئیتحادی، فوئاد حوسێن رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، باسیان له ره‌وشی ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و به‌غدا له‌و رووه‌وه كردووه. گوتیشی: به‌م نزیكانه، "جومعه عناد" وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، شاره‌زای ئه‌منی و ستراتیژی، "ئه‌حمه‌د شه‌ریفی" به رادیۆی "سپۆتنیك"ی رووسی راگه‌یاندووه، گومان له‌وه‌دا نییه، توانای رووسیا بۆ پڕچه‌ككردن زۆر دیار و باڵایه. ده‌كرێت له رێگه‌یه‌وه توانای سه‌ربازی عێراق به‌رز بكرێته‌وه.
گوتیشی: عێراق پێویستی به ستراتیژێكی جێگیر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ماهه‌نگانه و هاوبه‌شی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری و سوودی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به درێژایی چه‌ندین ده‌یه‌یه، سه‌ربازی عێراق راهاتووه، له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی رووسی، و رۆشنبیرییه‌كی گشتیی و هه‌مه‌لایه‌ن له لای هێزی سه‌ربازی عێراق له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی رووسی درووست بووه. چه‌كی رووسی بووه‌ته به‌شێك له كولتووری رۆشنبیری سه‌ربازی عێراق. بۆیه پێویسته له مامه‌ڵه‌ی پڕچه‌ككردنی سوپای عێراقدا ره‌چاوی ئه‌و خاڵه بكرێت.