مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات.

دەقی پەیامی سەرۆک وەزیران:

پیرۆزباهیەکا گەرم ل هاندەرێت دڵسۆزێت زاخۆ دکەم ب هەلکەفتا ب دەستئینانا خەلاتا فیفا، ئەڤە سەرکەفتنەکا مەزنە بۆ وەرزش و هاندەرێت وێ ل سەرتاسەرێ کوردستان و عێراقێ.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، هاندەرانی یانەی زاخۆ زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا و بوونە براوەی فیفا بۆ باشترین هاندەری ساڵی 2025.

بە فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا ئەنجامی دەنگدانی بۆ باشترین هاندەری ساڵ ڕاگەیاند و هاندەرانی زاخۆ پێش ركابەرە ئەرجەنتینی و ئیسپانییەكە كەوتەوە و بوونە یەكەمین هاندەر لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەم خەڵاتە بباتەوە.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 08:00 بە کاتی هەولێر، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی زەبێست بە ئامادەبوونی نزیکەی 800 کەس لە هۆڵی فایرمۆنت کاتارا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە بچێت، باشترینەكان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان خەڵات دەكرێن، بەڵام فیفا پێش ڕێورەسمەكە براوەی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی ئاشكرا كرد كە تێیدا هاندەرانی زاخۆ بە زۆرترین دەنگ بوونە براوەی خەڵاتەكە.

بڕیارە ئەمشەو نوێنەری زاخۆ بەشێوەی ئۆنلاین بەشداریی لە ڕێورەسمەكەی فیفا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بكات و لە لایەن سەرۆكی فیفا پیرۆزبایی لێ دەكرێت.

هاندەرانی یانەی زاخۆ لە رۆژی یاری یانەکەیان بەرامبەر یانەی حدود لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، وەکو وەفایەک بەرامبەر ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، هەزاران بوکەڵەیان فرێدایە ناو یاریگا، هەر ئەمەش وایکرد فیفا ئەو هەڵوێستەی هاندەرانی یانەکە بەرز بنرخێنێت و بۆ خەڵاتی زە بێست بەربژێر بکرێن.

 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل