مەسرور بارزانی و ئەحمەد ئەلجەربا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی سووریا کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ـی جەختیان لە گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ـی سووری کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

حکوومەتی هەرێم دەشڵێت: لە بەشێکی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل