ته‌ندرووستی جیهانی: ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه
ده‌بێت ره‌چاوی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری پرۆگرامی فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی "مایك رایان" رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه، به هۆی ده‌ركه‌وتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا، ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ببێته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی ئێرله‌ندی، دوێنێ پێنجشه‌ممه "مایك رایان" گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان، به‌ڵام پێویستمان به‌وه‌یه ره‌چاوی خۆپارێزی زیاتر بكه‌ین و رێكاره ته‌ندرووستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین و خۆمان له تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزین.
روونیشیكرده‌وه، ده‌ركه‌وتنی پێكوته، مانای ئه‌وه نییه، په‌تاكه له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان پێده‌دات زاڵبین به‌سه‌ر كارایی ڤایرۆسه‌كه‌دا.